Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:03

پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆڵێكی بەتینی گەرما و رایدەگەیەنێت، لە هەندێك شوێن پلەكانی گەرما تا 50 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت: لە سبەینێ دووشەممەوە هەتا کۆتایی ئەم هەفتە پلەكانی گەرمی 2 تا 3 پلەی سیلیزی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە، هەروەها چالاكی باش تا ناوەڕاستی هەفتە چالاك دەبێت.

دەشڵێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو واتە لە رۆژی شەممە رێكەوتی 12/7/2025 شەپۆڵی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان دەست پێ دەکات و پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

شارەزاكەی كەشناسی هەروەها دەڵێت: هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت (هەولێر 46 بۆ 47 پلە، سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک 44 بۆ 45 پلە، کەرکووک و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان 48 بۆ 50 پلەی سیلیزی).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.