حزبوڵای لوبنان له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا بۆ رێككه‌وتن و چه‌كدانان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ڵێت، مه‌رجی سه‌ره‌كیمان بۆ چه‌كدانان ئه‌وه‌یه كه ئیسرائیل له سنووره‌كانی لوبنان بكشێته‌وه بۆ ناو خاكی خۆی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ته‌مووز، نەعیم قاسم ئەمینداریی گشتیی حزبوڵای لوبنان لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا به بۆنه‌ی یادی عاشوورا رایگەیاند: ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای هەڕەشەکانی ئیسرائیل هیچ كات بڕیاری چه‌كدانان ناده‌ین و هه‌ڕه‌شه‌كان وامان لێ‌ناکات خۆبەدەستەوەدان قبووڵ بکەین.
ئەمینداریی گشتیی حزبووڵای لوبنان ده‌شڵێت: ئه‌وه ئێمه نین حه‌زمان به شه‌ڕ و كوشتار بێت، به‌ڵكو ئه‌وه ئیسرائیل و ئه‌مریكایه ده‌یانه‌وێت لوبنانیش به ده‌ردی غه‌زه ببه‌ن، ئه‌وه‌ش هیچ كات لای ئێمه قه‌بووڵكراو نییه".
نه‌عیم قاسم زیاتر گوتی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه و هێرشه بێ پاساوه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌بینه‌وه.
له په‌یامه ڤیدیۆكه‌یدا ئەمینداریی گشتیی حزبوڵای لوبنان تاكه مه‌رجی چه‌كدانانی حزبوڵای به‌ستووه‌ته‌وه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل له باشووری لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.