Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 22:22

لە ئەمریکا دەرچووانی کۆلێژ رووبەڕووی قەیرانی دامەزراندن دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، رێژەی بێکاری لە نێوان لاوانی ئەم دواییەی کۆلێژەکانی ئەمریکا گه‌یشتووه‌ته‌ 5.8%، کە بەرزترین رێژەیە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2013ەوە، لە دوای سەردەمی پەتای کۆڤید 19،.

 

هەروەها ئەم ڕێژەیە لە ڕێژەی گشتیی بێکاری بەرزتر ماوەتەوە، کە شرۆڤەکاران پێیان وایە دۆخێکی تەواو نائاساییە.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "ئه‌سۆشیه‌تید پریس" له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رێژەی بێکاریی گشتی لە ئەمریکا لە نێوان 3.5 بۆ 4% تۆمار كراوه‌، بەڵام رێژەی بێکاری لە نێوان دەرچووانی ئەم دواییەی زانكۆكان بەردەوام بووه‌ لە بەرزبوونەوە.

گوستۆ پسپۆڕی مووچە رایگه‌یاندووه‌، بازاڕی کار له‌ ئه‌مریكا بۆ دەرچووانی نوێ لە ساڵی 2022ەوە لە دابەزینێکی بەردەوامدایە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2025دا بە بەراورد بە ساڵی نوێی دامەزراندنی نوێ بە ڕێژەی 16% داببەزێت.

ئاژانسی "فرانس پریس" ده‌ڵێت، بەگوێرەی شرۆڤەکاران، پێدەچێت ئەم رەوتە دەرئەنجامی خاوبوونەوەی خولیی دامەزراندنی ده‌رچووانی زانكۆكان بێت لەدوای پەتای کۆرۆنا، بەتایبەتی لەو کەرتانەی کە زۆر پشت بە دەرچووانی نوێ دەبەستن وەک تەکنەلۆژیا، دارایی و بازرگانی.

 ئەمە جگە لەوەی نا دڵنیایی له‌ ئابووری جیهانی له‌نێو به‌رنامه‌ی كاری خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکادا به‌ زه‌قی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

ئەمەش وای كردووه‌ دۆخی گەنجان زیاتر ئاڵۆز بێت و ژمارەیەکی زۆر له‌ لاوان بەدوای یەکەم کاردا دەگەڕێن، چونكه‌ رووبەڕووی قەرزێکی زۆر بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئەوەی پارەی خوێندنیان بدەن.

خاوبوونەوەی دامەزراندن لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەیه‌ كه‌ به‌ سیاسەتی ئیداره‌ی دۆناڵد ترەمپ ده‌بینرێت لە دوای دەستبەکاربوونی لە مانگی یەکی ئه‌مساڵدا 2025، به‌تایه‌تی له‌ ره‌هه‌ندی ئابووریدا، لەبارەی بازرگانی و باج و پرسەکانی دیکەوە، كه‌ بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکان دامەزراندنی کارمەند خاو بکەنەوە یان سنوورداری بکەن.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.