سوپای رووسیا ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دوو گوندی دیکەی لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە، ئەوانیش پیدوبنێ لە ناوچەی دۆنێتسک و سۆبۆلێڤکا لە خارکیڤن.
ئاژانسی ههواڵی "ئهسۆشیهتید پریس" بڵاوی كردووهتهوه، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە دوو پۆستی جیاوازی تێلێگرامدا رایگەیاندووە، هێزەکانی سوپا دوو گوندیان له دۆنێتسک و خارکیڤ كۆنتڕۆڵ كردووه.
ئهوهش خراوهتهڕوو، تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن لایەنی ئۆکرانییەوە لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی ئهو دوو گوندهی ئۆكراینا نهدراوه.
مۆسکۆ زیاتر لە ساڵێکە لە هێڵی پێشەوە پێشڕەوی دەکات و کەمیی هێز و کەرەستەی ئۆکراینییەکان دەقۆزێتەوە بۆ درێژكردنهوهی قهڵهمڕۆییهكانی دهسهڵاتی خۆی له رۆژههڵاتی ئۆكراینادا.
له راپۆرتهكهی "ئهسۆشیهتید پرێس" ئهوهش هاتووه، گوندی پیدوبنێ پێش شەڕەکە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 500 کەس بووە و تەنیا حەوت کیلۆمەتر لە سنووری ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک لە ناوەڕاستی ئۆکراینادوورە.
گوندی سۆبۆلێڤکا نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شارۆچکەی کوپیانسکەوە دوورە، لە دەرەوەی ئەو ناوچانەیه کە هێزەکانی رووسیا بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنیان دەکەن.
بەپێی ئەو نەخشە مەیدانییانەی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، بڵاویان کردۆتەوە، سوپای رووسیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆ سێیەم مانگ لەسەریەک پێشڕەویی خۆی خێراتر کردووه.
بەپێی شیکارییەکی ئاژانسی "فرانس پرێس" کە لەسەر بنەمای داتاکانی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوە لە جەنگ ئەنجام دراوە، ئەو دەستکەوتانەی لەو مانگەدا سووپای رووسیا لە سەنگەرەکاندا بەدەستی هێناون، گەورەترین دەستکەوتەکان بوونه لە دوای تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.