Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 04:28

لە رێگای گەلی عەلی بەگ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە رێگای گەلی عەلی بەگ، دوو هاووڵاتی بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی تەممووز، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە رێگای گەلی عەلی بەگ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت بووە و لە ئەنجامدا دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون، هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەش کردووە کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات کە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان و هاووڵاتییانی دیکە، بەردەوام پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.