گوته‌بێژی نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به كه‌رتی غه‌ززه ده‌ڵێت، لە کۆتایی مانگی ئایارەوە تا ئێستا 613 کەس كه له نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه لە نزیک خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییه مرۆییەکان لە کەرتی غەززە کوژراون، 509 کەسیان لە نزیک بنکەکانی دەزگای مرۆیی غەززە (GHF) بوونه کە راسته‌وخۆ لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پشتیوانی لێ دەکرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی چواری ته‌مووز، راڤینا شامدەسانی، گوتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، " لەو کاتەوەی دەستمان بە دابه‌شكردنی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان کردووە تاوەکو 27ی حوزەیران 613 حاڵه‌تی كوشتنمان تۆماركردووه، له ئه‌نجامی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ و هاووڵاتیی سڤیل بوونه".
گوتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌شڵێت، ژماره‌ی كوژراوان به‌رده‌وام له زیاد بووندایه و تیمه‌كانی ده‌زگای مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامن له به‌دواداچوون بۆ تۆماركردنی داتا‌و ئاماری كوژراوان و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه، راڤینا شامدەسانی زیاتر گوتی، "ئه‌وانه‌ی كوژراون خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوونه كه برسییه‌تی تینی بۆ هێناون و هاتوونه بۆ وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان له ئێمه، کێ بەرپرسیارە لەوە؟، پێویستە لێكۆلینه‌وه‌ی جددی بۆ ئەم کوشتنه بێ هۆیانه هەبێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.