Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:00

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی چواری ته‌مووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد و بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی، بەشداریی لە رێوڕەسمی پرسەی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری بادینان، خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی کرد.

لە میانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.

سەرۆکی حکوومەت هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە خانەوادە و دۆست و هەڤاڵانی ببەخشێت.

بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردوو موحسین ئامێدی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەسەرکردنەوە و هاوبەشیی خەمیان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.