دوای ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانی خۆیان له پسووله‌ی خۆراكی تازه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار بكه‌ن بڕیاردرا ماوه‌كه‌ی تا مانگێكی تر درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی ته‌مووز ،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی پسووله‌ی خۆراك له شاری هه‌ولێر له ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەهەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەغدا بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێ کردنەوەی پسوولەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی تا 1-8-2025.
ئه‌وه‌ش هاتووه ، هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماون خۆیان له شێوازی تازه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار بكه‌ن و پسووله‌كانیان له كاغه‌زه‌وه ببێته كارتی ئه‌لیكترۆنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.