سێرگێی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سعوودییەکەی، بە ئاماژەکردن بە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێمە هیوادارین جەنگی 12 ڕۆژە تەواو بووبێت. بەم حاڵەشەوە نامانهەوێ واز لە چاودێریی دۆخەکە بهێنین لەبەر ئەوەی "حزبی جەنگ" هێشتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاکە".
لاڤرۆف گوتیشی ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکییەکان لە پەیوەندیی بەردەوامدایە و هەر دوێنێ لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان ڤلادمیر پۆتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پرسی ئێران، بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکە بوو و هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێ هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بخرێنەوە گەڕ.
لاڤرۆف، ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی ئەورووپا بەرانبەر بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران گرت و گوتی: "ئەورووپییەکان لە دوایین کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا لە بارودۆخێکدا کە هیچ پێویستی نەدەکرد، لە دژی ئێران بڕیاریان دا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.