Erbil 31°C چوارشەممە 16 تەمووز 02:39

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: وادەکەین ئێران نەتوانێ جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: لە هەوڵی ئەوەداین پلانێک دابڕێژین کە مسۆگەری بکات ئێران نەتوانێت جارێکی تر هەڕەشەمان لێ بکات و توانایی هێرشی هەبێت.

ڕۆژی هەینی، 4ـی تەمووز، ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، رایگەیاند: سوپای ئیسرائیل "پلانێک دادەنێت بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی ئێران چیتر هەڕەشە لە ئیسرائیل نەکات"، وتیشی: ''پێویستە سوپا لە ڕووی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنەوە ئامادە بێت بۆ بەردەوامبوونی باڵادەستیی هێزی ئاسمانی بەسەر تاراندا".

وەزیری بەرگریی ئێسرائیل جەختیشی کردەوە: "سوپای ئیسرائیل توانیویەتی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و هێزی مووشەکیی ئەم وڵاتە، کە زۆرترین هەڕەشەیان بۆ سەر ئیسرائیل هەبوو، هەڵوەشێنێتەوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا". گوتیشی: "ئێمە چاوەڕێی هەنگاوی داهاتووی ئێرانین. خەریکین چاوەدێریی دەکەین و بە وردبینییەوە ئاگامان لە ڕووداوەکانی سەر زەوی هەیە. هیوادارم کۆماری ئیسلامی لەوە تێبگات نەک هەر ئیسرائیل، بەڵکوو ئەمریکاش چاودیریی رووداوەکانی ئێران دەکات".

هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە 13ی حوزەیرانی 2025 هێرشی کردە سەر دامەزراوە سەربازییەکان و بنکە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بۆ ماوەی دوازدە شەو و ڕۆژ کۆنترۆڵی ئاسامانی ئێرانی بە دەستەوە بوو. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە ماوەی 12 ڕۆژ هێرشی بەردەوامی فڕۆکەکانیان، بەشێکی زۆر لە هێزی مووشەکیی ئێران و هەموو بنکە ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتەیان لەناو بردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.