مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بابەتی هەنگاوەکانی دەرهێنانی ئەو وڵاتە لە لیستی تیرۆریان تاوتوێ کرد.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی وتویەتی: "ئەم هەنگاوانە هەم بۆ گەلی سووریا و هەم بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سووریا سەرەتایەکی گرنگ دەبن". جەختیشی کردووەتەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر سزاکانیان لەسەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی لادراوی سووریا و هاوکارانی کە ''نییەتێکی تێکدەرانەیان هەبووە."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پرسگەلێکی وەک ئێران، پەیوەندییەکانی ئیسرائیل-سووریا و هەروەها لەناوبردنی چەکە کیمیاوییەکانی ڕژێمی ئەسەد قسەیان لەبارەوە کراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە 30ـی حوزەیران مەرسوومێکی سەرکۆماریی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا واژۆ کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.