بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی شەڕەتەقەكەی شەوی رابردووی نێوان دوو گوندی سنووری شارۆچەكی خەبات دەڵێت، لەسەر كێشەی زەویوزار بووە.
ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "سەبارەت بە دروستبوونی کێشە و شەڕەتەقە لەنێوان دانیشتوانی دوو گوندی سنووری شارۆچكەی خەبات، کێشەکە لەسەر زەویوزار و دیاریکردنی سنووری گوندەکانیان ڕوویداوە".
ئاسایش راشیگەیاند "لەسەر ئەم بابەتە سێ تۆمەتبار کە بەشداربوون لە کێشەکە و چەکیان بەکار هێناوە، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.