سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ ئێران دەیهەوێ لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات و ئەگەر پێویست بێ ئامادەیە لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دانیشێت.
دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی پێجنشەممە 03ی تەمووزی 2025، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "پێم وایە ئێرانییەکان حەز دەکەن لەگەڵ من گفتوگۆ بکەن و کاتی ئەوە هاتووە ئەم کارە بکرێت".
بە گوتەی ترەمپ: "ئێمە نامانهەوێ زیان بە ئێرانییەکان بگەیەنین و حەز دەکەین کارێک بکەین ئەوان دیسان ببنەوە بە وڵات".
سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستیشی کردەوە کە نوێنەری تایبەتی ئەو بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ ئیرانییەکان خەریکی گفتوگۆ و دانوستانە.
گوتیشی چەند کاتژمێر پێشتر لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، سەبارەت بە ئێران و ئوکراینا گفتوگۆی کردووە بەڵام گفتوگۆکانیان بێ دەسکەوت بووە و لەم بابەتە ناڕازییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.