Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرای کرد، شاندەکانی ئێران و ئەمریکا حەفتەی داهاتوو لە ئۆسلۆ، پایتەختی نەرویج گەڕێکی دیکەی دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی ئەکسیۆس، ستیف ڤیتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە نیازە حەفتەی داهاتوو لە ئۆسلۆ لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبێتەوە بۆ ئەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان دوو وڵات دەست پێ بکاتەوە.

ڕێکەوتی ئەم دیدارە هێشتا دیاری نەکراوە و هیچکام لە دوو وڵاتیش بە فەرمی ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤیتکۆف و عێراقچی لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدا بوون بۆ ئەوەی دانوستانەکانی نێوان دوو وڵات لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەست پێ بکاتەوە.

کۆبوونەوەی ئۆسلۆ، دەبێتە شەشەم گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا. پێشتر، بەر لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران، دوو وڵات لە ماوەی 60 رۆژدا 5 گەڕی دانوستانیان بەڕێوە بردبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.