دژەتیرۆری كوردستان لەبارەی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەی ئەمشەو لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.
دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە: ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 21:58 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.
راشیگەیاند: خۆشبەختانە خستنەخوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
لای خۆشییەوە سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە، كاریگەری نەكردۆتە سەر گەشتە ئاسمانییەكانی هەولێر، بەپێچەوانەوە گەشتەكان ئاسایین و بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.