Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 11:01

گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر ئاسایی و بەردەوامن

کوردستان TV
100%

ئەو درۆنەی ئەمشەو لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كەوتەخوارەوە، كاریگەری نەكردۆتە سەر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر و هاتوچۆی فڕۆكەكان ئاسایی و بەردەوامن.

سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە، كاریگەری نەكردۆتە سەر گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەپێچەوانەوە گەشتەكان ئاسایین و بەردەوامن.

ئەمشەو پێنجشەممە لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیسترا بەهۆی كەوتنەخوارەوەی درۆنێك لە نزیك گوندی گەزنە.

بەگوێرەی ئەو كورتە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە، لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە، دووكەڵ لە شوێنی رووداوەكە بەرزبووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.