Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

ڕووسیا وەک یەکەم وڵات بە فەرمی دانی نا بە حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە فەرمی دانی نا بە دەوڵەتی ئیسلامی ئەفغانستان و بەمەش دەبێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا حکوومەتی تاڵیبان بە فەرمی بناسێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەنراوێکدا بە فەرمی دانی نا بە دەوڵەتی ئیسلامی تالیبان و رایگەیاند، لەمەودوا وەکو دەوڵەتێکی فەرمی مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا هاتووە: لەمەودوا رووسیا هاوکاری و پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ حکوومەتی ئەفغانستان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ دەدات.

رووسیا یەکەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان دوای چوار ساڵ لە هاتنەوە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان، دان بە حکوومەتەکەیاندا دەنێت.

ساڵی 2021 دوای نزیکەی 20 ساڵ دوورکەوتنەوە لە دەسەڵات، تاڵیبان دووبارە کۆنتڕۆڵی ئەفغانستانی گرتەوەدەست و دەسەڵاتی خۆی لە کابوولی پایتەختی ئەو وڵاتە راگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.