Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 10:23

دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە كەركووك بیسترا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە و كەمێك پێش ئێستا، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای كەركووك دەنگێكی بەهێز بیستراوە و دەگوترێت درۆنێك بووە لە نزیك فڕۆكەخانە كەوتۆتە خوارەوە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك رایگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دەنگەكە لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی درۆنێك بووە كە لە باشووری كەركووكەوە ئاراستەی فڕۆكەخانە كراوە، بەڵام لە گەڕەكی بەدر كەوتۆتە خوارەوە.

راشیگەیاند: كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە دەنگێكی بەهێزی دروستكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە شەوی سێشەممەی رابردووش بەهەمانشێوە چەند درۆنێكی دیكەش ئاراستەی فڕۆكەخانەی كەركووك كرابوون و بەشێكیان لەنێو خانووی ماڵان كەوتبوونە خوارەوە.

كەركووك/ هەڵۆ جەباری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.