Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 07:31

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێكۆشەر و خەباتكار و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە محەمەد موحسین گەیاند بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی)ـباوکیان.

موحسین ئامێدی  تێكۆشەر و خەباتكار و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی، دوێنێ چوارشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.