بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا, بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی هەینی 4ـی تەمووزی 2025؛ "ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات: سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو نزم بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.