بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان خانەقین و گوڵاڵە، پێنج کەس گیانیان لە دەست دا؛ چوار لە قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.
دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی خانەقین، بە "کوردستان تیڤی "ی راگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 06:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ 2ـی تەمووز، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت رووی داوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، بەهۆی سەختیی پێکدادانەکەوە، دەستبەجێ پێنج سەرنشین گیانیان لە دەست داوە، کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن.
پۆلیسی خانەقین ئەوەشی خستەڕوو کە لە رووداوەکەدا مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵیش بریندار بووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.