Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:25

ئەنجوومەنی وەزیران پرسی نەوت و مووچە تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی نەوت و مووچە دوو تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی دوو تەوەری سەرەکییەوە گفتوگۆ دەکات.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە تەوەری یەکەمدا، دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی رۆژانی 29ـی حوزەیران تا 1ـی تەمووزی 2025ـی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکوومەتی فیدراڵی، کە بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بەڕێوەچوو، تاوتوێ دەکرێت.

گفتوگۆکان تایبەت بوون بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە و بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، راپۆرتێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی پرسی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو. هەروەها ئامار و زانیاری لەبارەی پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە و پێشنیاز و راسپاردەکان بۆ باشترکردنی دۆخەکە، گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.