Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 11:12

سلێمانی.. بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود کرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەشە سەرەکییەکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، لە ئاستی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی، بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 2ـی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، دوای چەندین مانگ لە کارکردن بەشە سەرەکییەکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، لە ئاستی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی، بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

کردنەوەی شەقامەکە دوای تەواوبوونی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئەندەرپاسی تۆفیق وەهبی دێت، کە کارەکانی دروستکردنی دیوار و سەقفی ئەندەرپاسەکە و قیرتاوکردنی بەشی سەرەوەی لەخۆگرتبوو.

شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، کاری قۆناغی سێیەم و کۆتایی پڕۆژەکە دەستی پێ کردووە و بڕیارە پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان و شۆفێرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.