Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:28

سەربازی لە سوپا بۆ ئافرەتانی دانیمارک کرایە زۆرەملێ

کوردستان TV
100%

حکوومەتی دانیمارک رایگەیاند بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی هێزە چەکدارەکان و بەهێزکردنی توانای بەرگریی وڵاتەکە، خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لەمەودوا ئافرەتانی دانیمارکیش دەگرێتەوە.

بە پێی یاسایەک کە لە  مانگی حوزەیرانی 2023دا پەسند کرا، هەموو ئەو ئافرەتانەی لە سەرەتای مانگی تەمووزی 2025 تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ دەبێ خۆیان بە ناوەندەکانی وەرگرتنی سەرباز لە سوپای ئەم وڵاتە بناسێنن. پێشتر سەربازی تەنیا بۆ پیاوانی دانیمارک زۆرەملێ بوو و ئافرەتان بە شێوەی خۆبەخش دەیانتوانی بچنە ناو سوپای ئەم وڵاتەوە. بەم حاڵەش لە ساڵی 2024دا نزیک 25٪ی سوپای ئەم وڵاتە لە ئافرەتان پێک هاتبوو.

حکوومەتی دانیمارک ڕایگەیاندووە لەمەودواش سەرەتا ئەو ئافرەتانەی بە ویستی خۆیان سەربازی دەکەن، وەردەگیرێن و دواتر ئەو ژمارە سەربازەی بۆ ناوەندە سەربازییەکان پێویست بن، بە تیر و پشک دیاری دەکرێن. بە پێی یاسای نوێی سەربازی لە دانیمارک، سوپای ئەم وڵاتە بەرەبەرە تا ساڵی 2026، ماوەی خزمەتی سەربازی لە چوارمانگەوە بۆ 11 مانگ درێژ دەکاتەوە و ژمارەی ئافرەتانی سەرباز لە 5000 کەسەوە بۆ 7500 کەس زیاد دەکات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.