Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:34

لە سنووری كەركووك سێ تیرۆریستی داعش هاتنە كوشتن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا لە سنووری پارێزگای كەركووك، سێ تیرۆریستی داعش هاتنە كوشتن.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاوی كردەوە: لەچوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنەكان بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەیەكی سنووری پارێزگای كەركووك رووبەڕووبوونەوە لەنێوان تیرۆریستانی داعش و هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق رووی دا.

بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەكە سێ تیرۆریستی داعش هاتنە كوشتن.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق جەختیشی كردەوە كە لە ئۆپەڕاسیۆنەكانیان بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە سەرتاسەری عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.