Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:58

کفری.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شارۆچكەی کفری، هاووڵاتییەکی بەتەمەن گیانی لەدەست دا و تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بڵاوی کردەوە: ئەمشەو دووشەممە لە گەڕەکی هەواری نوێ لە شارۆچكەی کفری، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و پایسکیلێکدا رووی دا.

هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند: بەهۆی سەختیی پێکدادانەکە، پایسکیلسوارەکە کە پیاوێکی تەمەن 61 ساڵان بوو، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: تیمەکانی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە رێکارەکان کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.