پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕافع ئه‌لعيساوى سياسه‌تمه‌دار و جێگرى پێشووترى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر عێراقه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به پێويست زانى كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵاتدايه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.