Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 00:48

گرژییەكانی نێوان رووسیا و ئازەربایجان توندتر دەبێت

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی دوو هاووڵاتیی ئازەربایجانی لە هێرشێکی پۆلیسی رووسیا کوژران،  گرژییەکانی نێوان باکۆ و مۆسکۆ پەرەی سەند، باکۆ ئەو رووداوە بە کردەوەیەکی بەئەنقەست و خاوەن پاڵنەری نەتەوەیی ناودەبات و باڵیۆزی رووسیای لە وڵاتەکە بانگهێشت کردووە.

ئەمڕۆ 28ـی حوزەیران، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان رایگەیاند: دوو هاووڵاتیی وڵاتەکەی کە دوو بران بە ناوەکانی زیادین و حوسێن سافارۆڤ لە شاری یەکاترینبێرگی رووسیا گیانیان لەدەستداوە، لەو کاتەی هێزەکانی پۆلیسی رووسیا هەڵیانكوتاوەتە سەر تاوانباران.

دەسەڵاتدارانی باکۆ کوژرانی ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە کردەوەیەکی نایاسایی ئاشکرا و بەئەنقەست و خاوەن پاڵنەری نەتەوەیی وەسف کردووە و ئەو هەنگاوەی رووسیایان بە سیستەماتیک ناو بردووە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو هێرشە، پاڤێل ڤۆلکۆڤ باڵیۆزی رووسیای لە باکۆ بانگهێشت کرد.

هاوکات وەزارەتی رۆشنبیریی ئەو وڵاتەش رایگەیاندووە کە سەرجەم چالاکییە رۆشنبیرییەکانی پەیوەست بە حکوومەت و رێکخراوە تایبەتەکانی رووسیای هەڵوەشاندووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.