پارێزگاری بەسڕە ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا، دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەت كەم بكاتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە پارێزگاكەدا.
لە راگەیەنراوێكی پارێزگای بەسڕە هاتووە: بڕیاردرا دەوامی فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای بەسڕە تا كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ كەم بكرێتەوە.
هەروەها هاتووە: ئەم كەمكردنەوەی كاتی دەوامە هەتا كاتێكی نادیار كاری پێ دەكرێت.
پارێزگای بەسڕە لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم كەمكردنەوەی كاتی دەوامە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە لە سنووری پارێزگاكەدا.
بەگوێرەی دەستەی كەشناسی عێراق، ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە بەسڕە و چەند پارێزگایەكی دیكەی باشووری عێراق گەیشتووەتە سەرووی 50 پلەی سیلیزییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.