Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 13:39

هاووڵاتییەک ماوەی چەند رۆژێکە ئۆتۆمبێل لێیداوە و ناسنامەی ئاشکرا نییە

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییەک ماوەی چەند رۆژێکە ئۆتۆمبێل لێیداوە و تەرمەکەی لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، ناسنامەی ئاشکرا نیە و هیچ بەڵگەنامەیەکی پێ نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە؛ ماوەی چەند رۆژێکە هاووڵاتییەک لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە و تەرمەکەی لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە و تا ئێستا لەلایەن کەسووکاریەوە سۆراغی بۆ نەکراوە.

هاووڵاتییەکە ناسنامەی ئاشکرا نییە و ناوی سیانی نازاندرێت، تەمەنی لە نێوان 45 بۆ 50 ساڵ دەبێت، ژمارەیەک تاتۆ بە جەستەیەوە هەیە یەکێکیان لێی نووسراوە دیلان.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی داوادەکات لە کەسوکاری یان هەرکەسێک کە دەیناسێت و زانیاری هەیە لە سەری پەیوەندنی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بکەن.

0533184288

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.