سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا مەترسی و هەڕەشەكانی سەر سەقامگیریی ناوچەكە و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە 30ی حوزەیران، بارەگای بارزانی رایگەیاند؛ "لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد"
لە دیدارەكەدا كە یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و مەترسی و هەڕەشەكانی سەر سەقامگیریی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵسەنگاندن بۆ دوایین دانوساندن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ كرا.
بەگویرەی راگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانی؛ "هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.