وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سزای توندی بەسەر ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتەکەدا سەپاند بەهۆی کەمتەرخەمی لە ڕووداوی هەڵاتنی سێ تۆمەتبار لە زیندانی نەوجەوانانی پارێزگای نەجەف.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دوای هەڵاتنی سێ تۆمەتبار لە زیندانی نەوجەوانان لە پارێزگای نەجەف لە رێکەوتی 19ـی ئەم مانگەدا، دەستبەجێ تیمێکی تایبەت پێکهێنرا و تۆمەتبارە هەڵاتووەکان دەستگیر کرانەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دەرخستنی راستییەکان و دیاریکردنی کەمتەرخەمان پێکهێنرا و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەند کەمتەرخەمییان کردووە، بۆیە رەوانەی دادگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کران و سزای یاساییان بەسەردا سەپێنرا.
سزاكە بەسەر 8 ئەفسەر و پۆلیس سەپێنرا كە بریتی بوو لە زیندانیكردنی هەتا 3 ساڵ و دەركردن لە خزمەتیش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.