نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد و پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرکەوتن لە ئەرکە نوێیەکەی دووپات کردەوە.
رۆژی یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ بريجيش كۆمار، كونسوڵى گشتيى نوێى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه".
لە کۆبوونەوەکەدا؛ "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه و ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر كار و چالاكيى ده‌ستى كار و كۆمپانيا هيندييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ "دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.