Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 13:52

سوپاسالاری ئێران: گومانمان لە بەردەوامبوونی ئاگربەست هەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند: بە تەواوی گومانمان لە پابەندبوونی دوژمن بە ئاگربەست هەریە بۆیە ئامادەین لە ئەگەری دەستدرێژیی دووبارەیاندا وڵامێکی توندیان بدەینەوە.

عەبدولرەحیم مووسەوی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتێکدا کە ئێران خەریکی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بوو، ئیسرائیل هێرشی کرد و ئەمریکا و ئیسرائیل سەلماندیان پابەندی هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی نین.

سوپاسالاری ئێران جەختیشی کردووەتەوە ئێران دەستپێشخەری جەنگ نەبووە بەڵام بە هەموو توانایەوە وڵامی هێرشەکانی داوەتەوە و خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.