هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی قیرتاوکردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو شەقامە دادەخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی کردەوە، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە ئاراستەی گاردن سیتی تاوەکو پردی کۆبانێ قیرتاو دەکرێتەوە و بۆ ماوەیەکی کاتی شەقامەکە دادەخرێت.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، شۆفێران دەتوانن شەقامە خزمەتگوزارییەکان و شەقامەکانی ناو گەرەکی کوردسات بەکاربهێنن تا قیرتاوکردنەوە کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.