Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 06:50

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناو نەچوون

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانی گەورەیان بەرکەوتووە بەڵام بە تەواوی لەناو نەچوون و تاران دەتوانێ لە ماوەی چەند مانگدا پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێ بکاتەوە.

رافائێل گرۆسی بە کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکای ڕاگەیاند: بە دڵنیاییەوە بەرنامەی ئەتۆمیی ئیران بۆ دواوە گەڕاوەتەوە بەڵام هێرشەکان نەیانتوانیوە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناو ببەن و کۆتایی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە بهێنن. سەبارەت بە ڕادەی زیانەکانی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەش گوتی: ئێمە دەتوانین خەمڵاندنێکمان لەم زیانانە هەبێت بەڵام تەنیا ئێرانییەکان دەتوانن بچنە بنکە ئەتۆمییەکانیان و بە هەڵدانەوەی شوێنە وێرانکراوەکان، ڕادەی زیانەکان دەستنیشان بکەن.

گرۆسی بە ئاماژەکردن بەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران زۆر بەرزەفڕانە و بەربڵاو بووە جەختی کردەوە تەنانەت ئەگەر هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش لەناوچووبن، ئەم وڵاتە زانست و تەکنەلۆژیای پێویستی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی هەیە.

 سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، سەبارەت بە چارەنووسی زیاتر لە 400 کیلۆگڕام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60٪ پیتێنراوی ئێرانیش گوتی: ئێمە نازانین ئەم مادەیە چیی بەسەر هاتووە. ڕەنگە لەناوچووبێ و ئەگەری ئەوەش هەیە بەر لە هێرشەکان گوازرابێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.