ماوه‌ی دوو رۆژه شه‌پۆڵێكی گه‌رمای تاقه‌ت پرۆكێن رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت، یه‌كه‌م شه‌پۆڵی گه‌رمای هاوینه‌یه و له ئه‌فریقاوه هاتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی حوزه‌یران، محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌هۆی داخیل بوونمان بۆ ناو وه‌رزی هاوین یه‌كه‌م شه‌پۆلی گه‌رمای تووند رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌فریقایه.
راشیگه‌یاندووه: دوێنێ و ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان و هه‌ندێ ناوچه‌ی تر پله‌كانی گه‌رما تا 49 پله به‌رز بوونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رمایه تاكو سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێت، دواتر به‌هۆی هه‌ڵكردنی بارسته هه‌وایه‌كی فێنك له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما نزم بوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی ئاشكراشی كردووه: له‌دوای سێشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان 6 تا 8 پله نزم بوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.