Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 09:10

 ترەمپ دانوستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ کەنەدا راگرت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی چیتر درێژە بە دانوستانی بازرگانی لەگەڵ کەنەدا نادات و هۆکارەکەشی بۆ هەنگاوەکانی ئۆتاوا گەڕاندەوە سەبارەت بە سەپاندنی باج بەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال" کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، نووسیویەتی: "لێرەوە رایدەگەیەنین کە هەموو دانوستانەکان لەگەڵ حکوومەتی کەنەدا کۆتاییان پێهاتووە و ئەم بڕیارە دەستبەجێ کاری پێدەکرێت."

ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە بەهۆی هەنگاوەکانی ئۆتاواوە بووە بۆ سەپاندنی باجی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا.

سەرۆکی ئەمریکا زیاتر گوتی: "زۆر ڕوونە کە کەنەدییەکان هەمان کاری یەکێتیی ئەورووپا دووبارە دەکەنەوە."

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە حکوومەتی ئەمریکا باجی گومرگی دەسەپێنێتە سەر چالاکیی کۆمپانیا کەنەدییەکان لە بازاڕی

ئەمریکادا و بەڵێنی دا کە رێژەی باجەکان لە ماوەی حەوت رۆژی داهاتوودا دیاری دەکرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.