Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 19:40

زۆرینەی هاووڵاتییانی بەریتانیا دەیانهەوێ بگەڕێنەوە ناو یەکێتیی ئەوروپا

کوردستان TV
100%

دامەزراوەی "یوگۆڤ" (YoGov)، لە نوێترین ڕاپرسیی خۆیدا ئاشکرای کردووە زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیانی بریتانا، دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا بە هەڵە دەزانن و داوا دەکەن ریفراندۆمێکی نوێ بۆ گەڕانەوەی بەریتانیا بۆ ناو یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوە بچێت.

بە پێی ئەم ڕاپرسییە، 56٪ لە هاووڵاتییانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە بە سەرنجدان بە ڕابردوو، دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا بە کارێکی هەڵە دەزانن و تەنیا 31٪ لە هاووڵاتیان پێیان وایە بڕیارێکی دروست بووە.

لە وڵامی ئەو پرسیارەشدا کە ئاخۆ برێگزیت شکست بووە یا سەرکەوتن، 61٪ی بەشداربووان بژاردەی شکستیان هەڵبژاردووە، 13٪ پێیان وایە سەرکەوتن بووە و 20٪یش دەنگیان بە هیچکام لە دوو بژاردەکە نەداوە.

88٪ لەو کەسانەی دژی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپان، پارتی کۆنسێرڤاتی بەریتانیا بە خەتاکار دەزانن و 84٪یش هەڵەکە دەخەنە ئەستۆی بوریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا.

لە ساڵی 2016دا "دێڤید کامێرۆن"، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا ڕایگەیاند؛ حکوومەت سەبارەت بە مانەوەی بەریتانیا وەک ئەندامی یەکێتتی ئەوروپا ڕاپرسییەک بەڕێوە دەبات. پاش ئەوەی لە راپرسییەکەدا زۆرینەی هاووڵاتییان دەنگیان بە دەرچوون لە یەکێتیی ئەوروپا دا، کامێرۆن دەستی لەکار کێشایەوە.

سەرئەنجام پاش چوار ساڵ و لە 31ی کانوونی دووەمی 2020 لە کاتێکدا کە بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیران بوو، بەریتانیا بە فەرمی لە یەکێتیی ئەوروپا جیا بووەوە. ئێستا 9 ساڵ دوای ریفراندۆمی دەرچوونی بەریتانیا، لانیکەم 52٪ی هاووڵاتییان لەگەڵ ئەوەن لە مەودایەکی 25 ساڵەدا ریفراندۆمێکی دیکە بۆ پەیوەستبوونەوەی ئەم وڵاتە بە یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوە بچێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.