Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 08:44

پووتین: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا باشتر دەبن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن دەستیان بە باشبوون کردووە و جەختی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، بەڕاستی هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ململانێی ئۆکراینا دەدات.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە مینسک ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ بە تەواوی ئەگەرێکی کراوەیە و ئاشکرای کرد کە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دەکرێت.
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: "رووسیا و ئەمریکا ئاسۆی باشیان هەیە بۆ هاوئاهەنگیی ئابووری و کۆمپانیا ئەمریکییەکان خواستی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ بازاڕی رووسیا دەربڕیوە".
پووتین دەڵێت، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ خولێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ کیێڤ، تەنیا رێککەوتن لەسەر شوێن و کات ماوە و جەختی کردەوە کە دانوستاندنکارانی رووسیا و ئۆکراینا لە پەیوەندیی کردەییدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی هەردوو شاندی دانوستاندنکار ئێستا گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی کاتێک دەکەن بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی گفتوگۆکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.