سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئیسرائیل ئاشکرای کرد: "زیانی ڕاستەوخۆی هێرشی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل یەک ملیارد و پێنجسەد ملیۆن دۆلارە."
"ئەمیر یارون" بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، حکوومەتی ئیسرائیل بۆ قەربووکردنەوەی زیانەکانی ئەو بینایانەی ڕووخاون، دەبێ ئەو بڕە پارەیە بداتە هاووڵاتیان". نزیک 750 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە تایبەتە بە قەربووکردنەوەی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی مووشەکێکی ئێران، بەر "دامەزراوەی زانستیی وایزمەن" کەوتووە.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئیسرائیل ئاشکراشی کرد تێچووی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کەرتی سەربازیی ئەم وڵاتەدا چوار ملیارد و پێنجسەد ملیۆن دۆلارە و بە گشتی تێچووی ئەم جەنگە بۆ ئیسرائیل گەیشتووەتە 6 ملیارد دۆلار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.