وەزیری دەرەوەی ئێران رەتی كردەوە وڵاتەكەی داوای وەستاندنی جەنگی بەرامبەر ئیسرائیل كردبێت.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: ئێمە داوای وەستاندنی جەنگمان نەكردووە، بە پێچەوانەوە ئیسرائیل داوای وەستاندنی جەنگی كردووە.
گوتیشی: دوای راگەیاندنی ئاگربەست، لە رێگەی لایەنێكی ئەوروپییەوە هۆشدارییمان داوەتە ئیسرائیل هەر پێشێلكردنێكی ئاگربەست، دووچاری وەڵامی توندیی راستەوخۆ دەبێتەوە.
دوای 12 رۆژی جەنگ، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیەنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.