Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 02:34

دوایین ئاماری قوربانییان لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

کوردستان TV
100%

بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بۆ 56 کەس بەرزبووەتەوە کە شەش کەسیان لە کاتی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی کوژراون.

مەحموود بەسەل گوتەبێژی بەرگریی شارستانی لە کەرتی ‌‌غەززە رایگەیاند: 17 کوژراو و ژمارەیەک بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کۆمەڵێک هاووڵاتی لە نزیک چوارڕیانی 'بەرەکە' لە شاری دێربەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: کۆی گشتیی ژمارەی کوژراوان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بۆ 56 کەس بەرز بووەتەوە.

بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ‌‌غەززە لەنێو کوژراوەکاندا "شەش کەس هەن کە چاوەڕێی هاوکاری بوون، سێ کەسیان لە نزیک تەوەرەی نێتزاریم و سێ کەسی دیکەیان لە نزیک ناوەندێکی دابەشکردنی هاوکاری لە باکوری ڕەفەح".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.