باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرشكردنە سەر كۆمپانیا و شوێنە ئەمەریكییەكان لە عێراق، داواشی لە هاووڵاتییانی ئەمەریكی كرد لە زووترین كاتدا و لە رێگەی توركیا و كوێتەوە خاكی عێراق جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "کەمکردنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە رۆژی 12ی حوزەیرانەوە دەستی پێ كردووە و دوێنێ شەممە و ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێكی دیكە لە فەرمانبەران باڵیۆزخانەكەیان جێهێشتووە".
دەشڵێت "داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریكی دەكەین خۆیان بەدووربگرن لە شوێنی كۆبوونەوەی بیانییەكان و هەروەها هەموو گردبوونەوە و خڕبوونەوەیەك لە شوێنە گشتییەكان".
هەروەها رایگەیاند "بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئیسرائیل و ئێران، مەترسی هەیە كۆمپانیا و شوێنە ئەمەریكییەكان لە عێراق بكرێنە ئامانج
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بەهەمانشێوە داوای لە ئەمەریكییەكان كرد خاكی عێراق جێبهێڵن بە ڕێگەی وشكانی توركیا و كوێت هەوڵی گەڕانەوە بۆ ئەمەریكا یاخود شوێنێكی پارێزراو بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.