Erbil 31°C سێشەممە 06 تشرینی یەکەم 00:56

به‌رگری شارستانیی هه‌ولێر: ئاگره‌كه‌ی قوتابخانه‌ی باز له‌ هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆكاری نادیار ئاگر له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی ده‌كه‌وێته‌وه‌،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: تیمه‌كانیان زوو فریای ئاگره‌كه‌ كه‌وتوون و كۆنتڕۆڵیان كردووه‌.

ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە: کاتژمێر 12:28ی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری گەڕەکی موفتی له‌ شاری هه‌ولێر بە ناوی قوتابخانەی "باز"  ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام زوو تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیوویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

 له‌ بڵاوكراه‌وه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووه‌ : هیچ زیانێکی گیانی له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌ دروست نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر دوو هۆڵی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كه‌ کەوتووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.