Erbil 31°C سێشەممە 06 تشرینی یەکەم 06:28

ئەمڕۆ دوای نوێژی هەینی لە پارێزگاکانی عێراق خۆپشاندان دەکرێت

کوردستان TV
100%

لەسەر بانگەوازی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ هەینی، 20ـی حوزەیران، دوای تەواو بوونی نوێژی هەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندان بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی چوارشەممە، 18ی حوزەیران، موقتەدا سەدر، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و داوای کرد ''بۆ سەرکۆنەکردن و وەستان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل، دوای نوێژی هەینی خۆپێشاندان بکرێت''.

نووسینگەی سەدر چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە ڕێکخستنی نوێژی هەینی و خۆپێشاندانەکە بڵاو کردووەتەوە. بە پێی ڕێنماییەکان، بەشداربووان دەبێ تەنیا پابەندی دروشمە ناوەندییەکان بن و ڕێگا بە ئامادەبوونی گەندەڵکاران لە ڕیزی خۆپشاندانەکە نەدرێت؛ بەرزکردنەوەی ئاڵا و وێنەش قەدەغە کراوە.

جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە ڕۆژی هەشتەم و کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێناوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.