تا دێت حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران ته‌نگ به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌چنێت له پارێزگاكانی عێراقدا جگه له هه‌رێمی كوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئاماری دادگا مەدەنییەکانی پارێزگاکانی عێراق ته‌نیا لە مانگی ئایاری رابردوو زیاتر لە 37 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە له پارێزگاكانی عێراق تۆمار کراوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە،19ـی حوزەیران 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق له نوێترین ئاماریدا رایگه‌یاندووه: له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا " 31هەزار و 274" گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکاندا تۆمار کراون.
له ئاماری تازه‌ی ئەنجوومەنی باڵای دادوه‌ری له عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه: له لایه‌نی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران رێژه‌كان به‌راورد به مانگه‌كانی رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه، ته‌نیا لە مانگی ئایاری ئه‌مساڵ "شەش هەزار و 15" حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە.
راشیگه‌یاندووه: لەو ژمارەیە پشکی گەورە بەر پارێزگای بەغدا کەوتووه و لەدوای ئەویش پارێزگای بەسرە پلەی دووەمی گرتووە به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه ئاماره‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.