Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 07:48

ئیسڕائیل كوشتنی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ئێرانی و جێگرەكەی راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئیسڕائیل كوشتنی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ئێرانی و جێگرەكەی لە هێرشەكانی ئەمڕۆ یەكشەممەی سەر تاران راگەیاند.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل بۆ تۆڕی هەواڵی (فۆكس نیوز) گوتی: ئەمڕۆ یەكشەممە هێرشمان كردە سەر باڵەخانەی فەرماندەیی باڵای سەربازیی ئێران.

گوتیشی: لە هێرشەكاندا سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ئێرانی و جێگرەكەیمان لە تاران كوشت.

نەتانیاهۆ هەروەها گوتی: فڕۆكەوانە ئازاكانمان بەردەوام لە ئاسمانی تاران دەسووڕێنەوە و شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەكان دەكەنە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.