له‌باره‌ی پێشهاته ئه‌منییه‌كان و ترسی عێراق له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانه‌كه‌ی، بڕیاره سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به شێوه‌ی نائاسایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی حوزه‌یران، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه: بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر رووداو و پیشهاته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن كه رۆژی سێشه‌ممه ئاماده بن له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پێشهاته ئه‌منییه‌كان و پێشێلكارییه‌كان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سنووردانان بۆ ده‌ستدرێژییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ر خاك و ئاسمانی عێراق.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به نووسراوی فه‌رمی په‌رله‌مانتارانی له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داوای لێ كردوون رۆژی سێشه‌ممه كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.