Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 14:55

ئێران دوایین ئاماری قوربانییان بەهۆی هێرشەكانی ئیسڕائیل بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئێران، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران لە ماوەی هەردوو رۆژانی هەینی و شەممە 128 كەس كوژراون كە بەشێكیان ئافرەت و منداڵن، هەروەها سەدان كەسی دیكەش بریندارن.

رۆژنامەی (ئیعتیماد) لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاوی كردەوە: تا ئێستا 128 كەس بەهۆی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران كوژراون، هەروەها 900 برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان.

بڵاویشی كردەوە: لەنێو كوژراوەكان 40 ئافرەت هەن لەگەڵ بەشێك لە منداڵان.

لەلایەكی دیكەشەوە بەگوێرەی میدیاكانی ئیسڕائیل، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە تا ئێستا 13 كەس كوژراون و 207 كەسی دیكە بریندار بوون، ئەمە جگە لە بێسەروشوێنبوونی 35 كەسی دیكە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.